هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشە 64 هەزار و 701 کەس

عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشە 64 هەزار و 701 کەس
عێراق.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشە 64 هەزار و 701 کەس

2020-07-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٤٢٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ١١٨ کەسی دیکەش دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٤٢٦ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و ١١٨ کەسی دیکەش دوای تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە هەمان ماوەدا هەزار و ٥١١ کەسی دیکەش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ (COVID-19) لە عێراق گەیشتووەتە ٦٤ هەزار و ٧٠١ کەس لە نێویاندا دوو هەزار و ٦٨٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و ٣٦ هەزار و ٢٥٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٥ هەزار و ٧٦٤ تووشبوو لەژێر چارەسەری پزیشکییدان کە ٣٩٦یان لەژێر چاودێری چڕدان.