English | عربي

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌


وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

2019/09/03 | 01:15

(هەواڵ كوردستان)- "هێزی ئاسایشیان به‌هه‌ماهه‌نگی خۆیان ناوزه‌د كردووه‌"

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی رفێنراوانی ده‌ستی داعش و چه‌ك ته‌قه‌مه‌نی شاره‌وای ده‌ستی داعش له‌ سنووری شاره‌دێی قۆره‌تووی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین بڵاوده‌كاته‌وه‌ و به‌رێوه‌به‌ری ئاسیشی شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی گه‌رمیان، كه‌ به‌شێكن له‌ ئاسایشی گه‌رمیان ته‌واوی به‌یاننامه‌ و زانیارییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ باخی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌رمیانیان له‌خۆیانه‌وه‌ كردووه‌ به‌شوێنی داعش.

 

سه‌ردار مه‌حمود، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌لار، بە(باسنیوز)ی رایگه‌یاند: "ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی هه‌واڵێكیان دابوو گوایه‌ له‌ سنووری شاره‌دێی قۆره‌تووی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین، كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندایه‌،باخێك له‌گوندی (غه‌یدان )، شوێنی داعش بێ یاخود رفێنراوانی ده‌ستی داعش له‌وگونده‌ بشارێنه‌وه‌،بۆیه‌ دواتر ئێمه‌وه‌ك ئاسایشی گه‌رمیان و به‌شی ئاسایشی خانه‌قین و به‌ ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رێتی هه‌واڵگری و ئاسایشی سه‌ر به‌ ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق رۆژی پێشتر بۆمان ده‌ركه‌وت ، ئه‌وه‌ی ئه‌وان گومانی لێده‌كه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌".

 

گوتیشی: " ئه‌و جێگه‌یه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ناویان هێنابوو كه‌ شوێنی نائارامه‌ و چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی داعشیشی لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌ راست نه‌بوو".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌روو" شوێنی ئه‌و باخه‌ موڵكی ماڵباتێكی كاسبكار و دوور له‌ سیاسه‌تی خه‌ڵكی كه‌لاره‌"

.

ئه‌و لێدوانه‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لار، له‌كاتێكدایه‌كه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م مانگه‌ واتا 1ی ئه‌یلول ، وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا،ئه‌وه‌ی خستبووه‌ روو، بۆ ته‌واوی میدیاكان كه‌گوایه‌ دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌هاوكاری ئاسایشی سنوری شارۆچكه‌ی خانه‌قین له‌گوندی غه‌یدان چه‌ك و جبه‌خانه‌ی تیرۆریستانی داعشیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ شاردویانه‌ته‌وه‌.

 

به‌یانامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی داعش له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پێ نه‌كرێته‌ ئامانج.

 

به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌لار ، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌" ئێمه‌ به‌فه‌رمی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقمان له‌وه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واری داعش هیچ بنه‌مایه‌ك نیه‌، له‌ سنوری قۆره‌توو ته‌قه‌مه‌نی و شوێنی خۆحه‌شاردانی داعش بنه‌مای نیه‌ ،بۆیه‌ نازانین چۆن هه‌واڵی پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌فه‌رمی پێمان راگه‌یاندن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقیش كه‌ جه‌خت له‌دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌ ده‌كات، به‌رپرسه‌كه‌ی ئاسایش پێداگری له‌وه‌كرد " ته‌نانه‌ت یه‌ك فیشه‌كیش نەدۆزراوەتەوە".

 

به‌ گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش ، هۆكار په‌نابردنی دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقیش، بۆ پشكنینی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مێردمنداڵێك باری ده‌رونی ته‌واونه‌بووه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێنراوه‌ له‌خۆیه‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێ ئه‌و دامه‌زراوه‌ ئه‌منیانه‌ی هێناوەتە ناوچه‌كه‌.

 

ئاكۆ محه‌مه‌د ،خه‌ڵكی سنوری قۆره‌تووبۆ (باس) ئاشكرایكرد "ناوچه‌كه‌یان پێش روخانی رژێمی به‌عس له‌ 2003 كاتێك كه‌خانه‌قین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غسدابوو، قۆره‌تووهه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو، هه‌روه‌ها له‌پاش لێكه‌وته‌كانی یانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش ناوچه‌كه‌هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا مایه‌وه‌ و خه‌ڵك رێگه‌ نه‌دا ناوچه‌كه‌ هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تر داگیربكرێ".

 

له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش پۆلیسی خانه‌قین و دیاله‌، به‌و پێیه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بەرگری و ناوخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ ،هیچ لێدوان و قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نیه‌.

 

له‌پاش لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16 ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ جاری یه‌كه‌مه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی عێراقی بێته‌سنوری قۆره‌توو كه‌ هاوسنوری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان و شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌ و ناوچه‌یه‌كی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ سنوری دیاله‌.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending