English | عربي

ڤیدیۆ؛ لە گەرمیان سابونی خۆماڵی بەرهەمدەهێنرێت


ڤیدیۆ؛ لە گەرمیان سابونی خۆماڵی بەرهەمدەهێنرێت

2019/09/03 | 15:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان- نیگار عومەر چوار خوێندکاری بەشی کیمیا لە زانکۆی گەرمیان لە ڕێگەی ئەو زانستەی لەچوار ساڵی خۆێندنیان فێری بون، توانیویانە کارگەی دروستکردنی سابونی سرشتی و خۆمانی دروستبکەن.ئەو چوار گەنجە کە هێشتا لە قوناغی چواری خوێندندان پشتیان بەتوانای خۆیان بەستوە و ڕۆژانە چەندین جۆری سابونی سروشتی بەرهەمدەهێنن.تەها یاسن، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "سابونەکانی ئیمە، بەڕێگای سارد بەرهەمی دەهێنین، کە ئەمە لە تەواوی جیهاندان باشترین ڕێگەیە، جیاوازە لەڕێگەی گەرم کە ماددەی کیمیاوی تیایدا دەمێنێتەوە، بەڵام بەڕێگەی سارد ماددەی کیمیایی زیان بەخشەکانی تیادا دەر دەکرێت و لەگەڵ زەیتی سروشتیدا دروستی دەکەین".ئاماژەی بەوەشکرد، بەرهەمەکانیان تەواو خۆماڵین و ئەو زەیتانەی کە سابونەکەی لێ بەرهەمدەهێنن زۆریان زەیتێکی خۆماڵین و خۆیان بەرهەمی دەهێنن بەڕێگای سروشتی.ئەو گەنجانە پشتیان بەتوانای خۆیان بەستوە و دەڵین، گرنگە لەڕێگەی ئەو زانستەی کە فێری دەبیت خزمەتێک بە کۆمەڵگە بکەیت.

یوسف سەلاح، قۆناخی چواری کیمیایە بەخەندان-ی وت، "ئێمە توانیومانە هەلی کار بۆ خۆمان بڕەخسێنین و لە ئایندەشدا ئەگەر هاوکاریمان هەبێت بەرهەمەکانمان فراوان تر دەکەین و هەلی کار بۆ خەڵکانی دیکەش دەڕەخسێنین".

ئەو گەنجانە وەک خۆیان دەڵێن، "بەرهەمەکانمان نرخەکانیان کەمن، بەڵام ئێمە ئامانجمان خزمەتکردنە و دەمانەوێیت هەمو تاکیک بتوانێت لە بەرهەمەکانمان بەکاربهێنێت، ئێمەش وەکو کوردستان دەمانەوێیت، خاوەنی بەرهەمی خۆماڵی خۆمان ببین".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending