English | عربي

فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ به‌ڵێنده‌ر دەرچوە وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر: مۆڵەتی 56 پڕۆژه‌ی نیشتەجێبون هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌


فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سێ به‌ڵێنده‌ر دەرچوە وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر: مۆڵەتی 56 پڕۆژه‌ی نیشتەجێبون هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌

2019/09/03 | 15:45

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ به‌ڵێنده‌ر به‌هۆی ته‌واو نه‌كردنی پڕۆژه‌كانیان و جێهێشتنیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌ و هاوکات مۆڵەتی 56 پڕۆژه‌ی نیشتەجێبون هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌.سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر 86 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون دراوه‌، كه‌ خۆی له‌ 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون ده‌بینێته‌وه‌، به‌ سه‌رمایه‌ی 12 ملیار دۆلار، كه‌ له‌ ساڵی 2006 تاوه‌كو ئێستا سه‌رمایه‌گوزاری له‌و كه‌رته‌ كراوه‌.

ئه‌و پڕۆژه‌ نیشته‌جێبونانە سێ جۆرن، كه‌مده‌رامه‌ت و مامناوه‌ند و لۆوكۆست سودی لێدەبینن

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و پڕۆژه‌ نیشته‌جێبونانە سێ جۆرن، كه‌مده‌رامه‌ت و مامناوه‌ند و لۆوكۆست سودی لێدەبینن و 56 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیش هه‌ڵوه‌شێندراونەتەوە.

له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاگادارینامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده‌بێت له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌و پڕۆژانه‌ جێبه‌جێبكات ئێمه‌ ئاماده‌ین مۆڵه‌تیان پێبده‌ین

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر وتیشی، "له‌ ئێستادا سێ پرۆژه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئاگادارینامه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده‌بێت له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌و پڕۆژانه‌ جێبه‌جێبكات ئێمه‌ ئاماده‌ین مۆڵه‌تیان پێبده‌ین، وه‌به‌رهێنه‌رانی كه‌مته‌رخه‌میش روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه‌".ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سێ به‌ڵێنده‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچوه‌ و له‌ رێگه‌ی لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئاگاداركراونەته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ له‌ خوار و ناوه‌ڕاستی عێراقن راده‌ست بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام دیاره‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌درانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن بۆیه‌ پۆلیسی ئینته‌رپوڵ ئاگاداركراوەتەوە بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending