English | عربي

وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێ


وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێ

2019/09/03 | 20:40

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا وادی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات.

 

لیوا بەکر سدیق ،بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرێ و لە سەرەتادا مووچەی دیوانی وەزارەت و لیواکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

 

ڕوونیشکردەوە کە بۆ ڕۆژی یەکشەممە مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 

لێدوانی ئەو بەرپرسە باڵایەی پێشمەرگە لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی بڵاونەکردووەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending