هەواڵی کوردستان ئێستا

مەحما خەلیل: حكوومەتی عێراق لە گۆڕینی دیمۆگرافیای شنگال بەردەوامە

مەحما خەلیل: حكوومەتی عێراق لە گۆڕینی دیمۆگرافیای شنگال بەردەوامە
مەحما خەلیل: حكوومەتی عێراق لە گۆڕینی دیمۆگرافیای شنگال بەردەوامە

2020-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال ڕایگەیاند، حكوومەتی عێراق جارێكی تر دەستی كردووەتەوە بە گۆڕینی دیمۆگرافیای شنگال و، ئەو خێزانە عەرەبانە دەگەڕێنێتەوە شارەكە، كە دەستیان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییاندا هەبووە.

مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "حكوومەتی عێراق هەموو ئەو عەرەبانەی گوندی خێلۆی باشووری شنگالی گەڕاندووەتەوە ناوچەكانیان، لە كاتێكدا ئەو عەرەبانە دەستیان لە كۆمەڵكوژیی ئێزدییاندا هەبووە".

ناوبراو گوتیشی: "بێ ئەوەی حكوومەتی عێراق هیچ فلتەرێكی هەبێت و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكات، هەموویانی گەڕاندووەتەوە، هەروەها هیچ هەوڵێكیشی بۆ ئاشتبوونەوە نەداوە، كە ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی شنگال".

قایمقامی شنگال ئەوەیشی ڕوون كردەوە، كە ئەم كەسانە بە رۆژ كەسانی مەدەنین و بە شەویش داعشن و كاری خراپ دەكەن، پێشتریش حكوومەتی عێراق ١٢٠ خێزانی عەرەبی گەڕاندبووەوە گوندی دۆمیز، كە ئەوانیش دەستیان لەگەڵ داعش هەبوو".

 

كــاروان بـــاعەدری