English | عربي

نرخى زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه‌


نرخى زێڕ به‌رز ده‌بێته‌وه‌

2019/09/04 | 11:45

(هەواڵ كوردستان)-

 

نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رز بووه‌وه‌، پێشبینیش ده‌كرێت نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (باسنیوز)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/9/2019، نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌رز بووه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك دوێنێ نرخى یه‌ك مسقاڵ زێڕى عه‌یار 21 به‌ 258 هه‌زار دینارى عێراقى بوو، ئه‌مڕۆ بووه‌ته‌ 260 هه‌زار دینار.

هه‌ر ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك مسقاڵ زێڕى عه‌یار 18 له‌ 221 هه‌زار دیناره‌وه‌ بووه‌ته‌ 223 هه‌زار دینار، نرخى یه‌ك مسقاڵ زێڕى عه‌یار 24یش بووه‌ته‌ 296 هه‌زار و 500.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending