English | عربي

بەوێنە .. بەشێکی نوێ لە مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان کرایەوە


بەوێنە .. بەشێکی نوێ لە مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان کرایەوە

2019/09/04 | 12:50

(هەواڵ كوردستان)-

بەشێکی نوێی لەمۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان کرایەوە، کە تێیدا ھەنگاوەکانی کاری روپێویکردن و ھەڵکۆڵین بۆ شوێنەوارەکان ڕوونکراوەتەوە.

محەمەد عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بەناونیشانی (ئایا تۆ شوێنەوارناسیت؟) لەلایەن ڕێکخراوی پاراستنی کەلەپوری بەریتانی و بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان، بەشێکی نوێ لە مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان کرایەوە.

لەو بەشە نوێیەدا، کە رێکخراوە بەریتانییەکە بودجەی بۆ دابین کرد، بەوێنە و نووسین ھەنگاوەکانی کاری ڕوپێویکردن و ھەڵکۆڵین لەناوچە شوێنەوارییەکان ڕوونکراوەتەوە.

کردنەوەی ئەو بەشە دەروازەیەکی گرنگ دەبێت بۆ گەشتیاران و ھاووڵاتیان و ئەو قوتابییانەی سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن، بۆ ئەوەی ئاشنای کاری شوێنەوارناسان و چۆنێتی بەدواداگەڕانی پارچە شوێنەوارییەکان بن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوپارچە شوێنەوارییانەی لەو بەشەدا نمایشکراون، لەناوچەی (کانی ماسی) دۆزراونەتەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending