English | عربي

بەغداد : لەهەفتەی داهاتوەوە بڕە نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت


بەغداد : لەهەفتەی داهاتوەوە بڕە نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت

2019/09/04 | 12:55

(هەواڵ كوردستان)- هەفتەی داهاتوو وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری ناردن و زیاكردنی نەوتی سپی دەدات بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، تا ئێستاش ئەو بڕە نەوتەی دەینێرێت دیاری نەكراوە.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری دابەشكردن و زیاكردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات، بەڵام تا ئێستا نازانرێت بڕەكە زیاد دەكرێت یان وەك ساڵانی رابردوو دەبێت.

وتیشی: ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 250 ملیۆن لیتر نەوتە، ئەو بڕە نەوتەش كە لە بەغدادەوە دێت پێویستییەكانی هەرێمی كوردستان پڕناكاتەوە و پێویستە حكومەتی هەرێم كار بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سپی بكەن لە ناوخۆی هەرێم بۆ ئەوەی پێویستیی هاووڵاتییان پڕ بكەنەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending