English | عربي

"مەترسیی بەهێزبونەوەی تیرۆر لە ئارادایە" مەسعود بارزانی: ئەو هۆكارانەی بونەهۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتا چارەسەر نەكراون



2019/09/04 | 14:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-مەسعود بارزانی و ئۆلیڤییێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتیی نوێی فڕەنسا کۆبونەوە و بارزانی رایگەیاند، ئەو هۆكارانەی كە بونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش و هزری توندڕۆیی هێشتا چارەسەر نەكراون و "مەترسیی بەهێزبونەوەی تیرۆر لە ئارادایە".ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی نوێی فڕەنسا لە شاری هەولێر كرد و كونسوڵی گشتیی فڕەنسا جەختی لە دۆستایەتیی نێوان گەلی فڕەنسا و گەلی كوردستان كردەوە.فڕەنسا بە ئیجابی سەیری باشتربونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەلای فڕەنساوە گرنگە 

كونسوڵی گشتیی فڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەكەی بە ئیجابی سەیری باشتربونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەلای فڕەنساوە گرنگە و وڵاتەكەی ویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و بەردەوامبونی لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستانی هەیە.لای خۆیەوە مەسعود بارزانی سوپاسی سەرۆك و وەزیری دەرەوەی فڕەنسای كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی ئەو وڵاتەی لە هەولێر خواست، هاوکات سوپاسی سەرۆك و حكومەتەكانی فڕەنسای كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی داعشدا پاڵپشتی گەلی كوردستان بون.ئەو هۆكارانەی كە بونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش و هزری توندڕۆیی هێشتا چارەسەر نەكراون

 

لەبارەی سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش، بارزانی دوپاتیكردەوە، "ئەو هۆكارانەی كە بونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش و هزری توندڕۆیی هێشتا چارەسەر نەكراون، بۆیە مەترسیی بەهێزبونەوەی تیرۆر لە ئارادایە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending