ژمارەى تووشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا 11 مليۆن و 964 هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاند
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە جیهان 546هەزار و 964 كەس به په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ گيانيان لەدەستداوە.
ژمارەى تووشبووانی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشتووه‌ته 11 مليۆن و 964 هەزار و 505 کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٤٦ هەزار و ٩٦٤ كەس و شه‌ش مليۆن و 912 هەزار و 820 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، چوار ملیۆن و 504 هه‌زار و 721 تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.
ئه‌مریكا به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدانی بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی تۆماركردووە، كه سێ ملیۆن و 97 هه‌زار و 84 كه‌س تووشی په‌تاكه‌ی هه‌یه و 133 هه‌زار و 972 كه‌سی دیكه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.