English | عربي

یەکێتی داوای پێكهێنانی لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەكات


یەکێتی داوای پێكهێنانی لیستێکی ھاوبەش بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەكات

2019/09/04 | 19:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشەممە مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتى كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سكرتێرى گشتیی حزبەكە كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆی له‌ سلێمانى ئه‌نجام دا و لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا داوای پێكهێنانی لیستێکی ھاوبەشیان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهات‌ و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان‌ و عێراق‌ و ناوچه‌كه‌، هه‌ڵسه‌نگاندنى كاروبارى حزبى‌ و رێكخراوه‌یى به‌ تایبه‌تى به‌ستنى چواره‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى تاوتوێ كران.

له‌ باره‌ى چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبەكەوه‌، كۆبوونەوەكە جه‌ختی كردەوە لەسەر ئەوەی ئاماده‌كاریى پێویست له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا ته‌واو بكرێ، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیشدا كه‌ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو به‌رێوه‌ده‌چێ، ئه‌و پێشنیاز‌ و رێوشوێنانه‌ى بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووى هه‌ڤاڵانه‌ له‌ ئارادان، تاوتوێ ده‌كرێن به‌ مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردنیان.

ھەروەھا له‌ كۆبوونه‌وه‌كەشدا، كاروبارى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێنرا، له‌م رووه‌وه‌ جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى سیاسیى نێوان یه‌كێتى‌ و پارتى و كارنامه‌ى حكومه‌ت.

ھەروەھا مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی به‌ پێویستى زانیوە بۆ ئه‌م قۆناخه‌، لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى به‌ به‌شدارى لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق پێك بهێنرێ، به‌ تایبه‌تى له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كه‌ بڕیاره‌ له‌ (1)ى نیسانى ساڵى داهاتوو به‌رێوه‌ بچێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending