English | عربي

به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كۆڕێكی شیعری بۆ ئیسماعیل خورماڵی سازكرا


به‌وێنه‌.. له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كۆڕێكی شیعری بۆ ئیسماعیل خورماڵی سازكرا

2019/09/05 | 00:45

(هەواڵ كوردستان)-

ئێواره‌ی چوارشەممە (4|9|2019)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ، ئێواره‌ كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیر ئیسماعیل خورماڵی ڕێكخست.

 

په‌روێز نیازی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه، به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و له‌ ژێرناوی (چووزه‌ی شیعرو به‌وری جوانی) ئیواره‌ی چوارشەممە هه‌ڵساین به‌ سازكردنی كۆرێكی شیعری بۆ شاعیركوردستان، ئیسماعیل خورماڵی".

 

گوتیشی: "ئیسماعیل خورماڵی، یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ ناودارەکانی كوردستان، پێمان باشبوو‌ ئه‌و كۆڕه‌ شیعرییه‌ی بۆ ساز بكه‌ین و له‌ كۆڕه‌كه‌شدا چه‌ندین شیعری جوانی پیشكه‌شكردین".

 

ئیسماعیل خورماڵی، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز) ی ڕاگه‌یاند: "حزووری دنیای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ من، حزووری ئه‌وان به‌ بی ده‌نگی بۆ دنیای شیعر جۆریك بوو له‌ خۆشه‌ویستی بۆ من، ئه‌مه‌ وایكرد ئیسماعیل جارێكی تر زمانی ئه‌ده‌بی خۆی به‌ خه‌ڵك و نیشتیمان بدات".

 

گوتیشی: "من هه‌میشه‌ گوتوومه‌ ماڵی خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كه‌مم، ماڵی سروشت و ئه‌و وڵاته‌م ، بۆیه‌ جوانی ئه‌مڕۆ بۆ من گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی به‌ ئیسماعیل دا و جارێكی تر ئیسماعیل چوویه‌وه‌ ناو چه‌مه‌ گه‌وره‌كه‌ی دنیای شیعر و گه‌ڕایه‌وه‌ ناو خۆشه‌ویستی ، ئه‌م چه‌شنه‌ بێ ده‌نگییه‌ بۆ شیعری من نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ ئه‌م شاره‌ نیشتیمانێكه‌ له‌ ڕۆشنبیری".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending