English | عربي

دوایین زانیاری له‌بارەی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌


دوایین زانیاری له‌بارەی فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

2019/09/05 | 08:50

(هەواڵ كوردستان)-

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، ڕای گه‌یاند هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئازادە ‌ناوی خۆی تۆمار بكات بۆ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی كڕینی ژماره‌ نایابه‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.

 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه ‌(4|9|2019)، له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گه‌یاند: "ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ژماره‌ (یه‌ك هه‌تا ده ‌هه‌زار و یه‌كه‌)، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ژماره‌ (1 ـ 9) ده‌خرێته‌ بواری مزایده‌ و فرۆشتنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ پیمان باشبوو، ڕای بگه‌یه‌نین كه‌ له‌ (27|8|2019) وه‌ هه‌تا (15|9|2019)، ئه‌و ژمارانه‌ خراونەته‌ مزایده‌ و فرۆشتنی ئاشكراوه و له‌ ڕۆژی (16|9|2019) مزایده‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".

 

گوتیشی: "هه‌موو هاوڵاتییان به‌ هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌بێك، به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه ‌و بیر و باوه‌ڕێكه‌وه‌، له‌ كۆماری عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان ئازادن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ناو بنووسن و ڕێوشوێنی یاسایی بگرنه‌به‌ر‌ بۆ ژماره‌(1ـ 9)‌ هه‌تا ڕۆژی (16|9|2019) كێبڕكێ له‌ نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ ناوی خۆیانیان نووسیوه ".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending