English | عربي

بەغدا.. شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە


بەغدا.. شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە

2019/09/05 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە ماوەی دوو ڕۆژە لە بەغدایە، وێڕای بەشداری لە کۆڕبەندی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئاسیا، هاوکات چەند دیداریان لەگەڵ لایەنەکان ساز کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ د.

فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراقیش کۆ ببنەوە.

 

ڕۆژی ٣ی ٩ی ٢٠١٩ شاندێكی پەرلەمانی كوردستان، كە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات، لەسەر داوای محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گەیشتە بەغدا، بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی پەرلەمانەكانی وڵاتانی ئاسیا.

 

لەمبارەوە جەلال محەمەدئەمین، ئەندامی شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەغدا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ٩ی ٢٠١٩ شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ د.

فواد حوسێن وەزیری دارایی عێراق كۆ دەبێتەوە و کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ئابووری و و پەیوەندیی نێوان بەغد و هەولێر تاتوێ دەکرێن“.

 

هاوكات ئاشكراشی كرد: "ئەگەر هەیە كە شاندەكەمان عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ببینێت".

 

ئەو شاندەی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ سەردانی نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد و پرس و ڕەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداریی هەرێمی کوردستانان یان لەگەڵ باس کردن.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending