English | عربي

پەرلەمانتارێک قەرەبووی زیانەکانی داگیرکاریی داعش بۆ خۆی و خێزانەکەی وەردەگرێت


پەرلەمانتارێک قەرەبووی زیانەکانی داگیرکاریی داعش بۆ خۆی و خێزانەکەی وەردەگرێت

2019/09/05 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)-

پەرلەمانتارێک قەرەبووی زیانەکانی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ خۆی و خێزانەکەی وەردەگرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنبار، هەیبەت حەلبوسی، پەرلەمانتاری عێراق قەرەبووی ئاوڕشێنی باغ و خانووێکی بۆ خۆی وەرگرتووە، کە دەگوترێ بەهۆی داگیرکاریی داعش لەدەستی داون.

جگە لە قەرەبووکردنەوەکەی خۆی، هەیبەت حەلبوسی قەرەبووی بۆ باوکی و سێ برای وەرگرتووە و دادگای ئەنباریش قەرەبووکردنەوەکەی پەسەند کردووە.

قەرەبووکردنەوەی ئەو پەرلەمانتارە و چوار کەسی نزیکی لەکاتێک دایە، سەدان هەزار خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدینو ئەنبار هێشتا لە ئاوارەیی لە هەرێمی کوردستان دەژین و بەهۆی وێرانبوونی ماڵ و موڵکیان و قەرەبوو نەکردنەوەیان، ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

کۆپییەکی نووسراوەکەی دادگا و وێنەیەکی حەلبوسی








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending