English | عربي

ئاسایشى سلێمانى: چوار كه‌س بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزادران


ئاسایشى سلێمانى: چوار كه‌س بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر سزادران

2019/09/05 | 15:50

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، چوار کەس بەتۆمەتی  بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر سزادران کە لە مانگەکانی شوبات و ئایاری ئەمساڵدا دەستگیرکرابون.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاند، له‌ڕۆژانى 9-2-2019 تا 3-5-2019 چوار کەس بەبڕیاری دادوەری لە پارێزگاری سلێمانی دەستگیرکراون.ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانە "بەهۆی بازرگانیکردنی بە جۆره‌کرنی مادده‌ هۆشبه‌رەرەکان به‌پێی مادده‌ى 14ی هۆشبەر له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى لە رۆژى یەکی ئەم مانگە سزادراون".لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتوە، دوان لە سزادراوەکان لەدایکبونی ساڵانی 1964ەو 1965ن لەرەگەزی نێرن و یەکەمیان بۆ ماوەی پێنج مانگ و دوەمیان بۆ ماوەی شەش مانگ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندراوە و بەبڕی 450 هەزار دیناریش غەرامەکراون.ئەوەش خراوەتەڕو، یەکێکی دیکە لە سزادراوەکان لەدایکبوی ساڵی 1978ە و لە رەگەزی نێرە و بۆ ماوەی شەش مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە، هاوکات دو سزادراوەکەی دیکە لە دایکبوی ساڵانی 1999یە و بۆ ماوەی شەش مانگ سزادراوە و بەبڕی 450 هەزار دینار غەرامە کراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending