English | عربي

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ به‌ئاراسته‌یه‌كی راست ده‌ڕۆن


وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ به‌ئاراسته‌یه‌كی راست ده‌ڕۆن

2019/09/05 | 16:20

(هەواڵ كوردستان)- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ینێـت: هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی راست ده‌ڕۆن، به‌شێوه‌یه‌ك خواست و مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌ی تێدا پارێزراو بێت.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلولی 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ تیمێكی راوێژكارانی سه‌ربازی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان كه‌ پێكهاتبوون، له‌ كۆلۆنێل كالیتۆ و موقه‌ده‌م ستیڤان، كۆبۆوه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ، پاڵپشت به‌و رێككارانه‌ی گیراوه‌ته‌ به‌ر، پرسی رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌و لیواكان له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن، خاڵی دورستیش له‌م پڕۆسه‌یه‌ هاوكاریی و راوێژی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان و راوێژكارانیانه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ستایشی كردن و هیوای خواست له‌و رۆڵ بینینه‌ گرنگه‌یان به‌رده‌وام بن.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌، تیمی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان، تیشكیان خسته‌ سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كان و له‌مپه‌ڕه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیشیان له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ شیكرده‌وه‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌و رێگایه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر كه‌ به‌ قازانجی باشكردنی دۆخ و ژیانی پێشمه‌رگه‌ كۆتایی بێت، ئه‌وه‌ی ده‌ستمان پێكرده‌وه‌، ئامانج لێی ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و ژیانێكی شایسته‌تر و باشتر ببه‌ین.

ئەمەش بەرێگای چاکسازی دەکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending