English | عربي

سه‌رۆك بارزانی: سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌كی ره‌وان


سه‌رۆك بارزانی: سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌كی ره‌وان

2019/09/05 | 18:15

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 31 ساڵ به‌سه‌ر داستانی خواكوڕك،  په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای نابه‌رابه‌ری له‌ چه‌ك و سوپادا، پێشمه‌رگه‌ توانی گورزی گه‌وره‌ له‌ دوژمن بدات و ئومێد له‌ ناخی گه‌لی كوردستاندا به‌ زیندوویی بهێڵێته‌وه‌.

له‌و په‌یامه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، له‌و داستانه‌دا پێشمه‌رگه‌ سه‌لمانی، كه‌ چه‌كی ئیراده‌ و قوربانیدان له‌ هه‌موو چه‌كێك به‌هێزتره‌ و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وانه‌ ده‌بێت كه‌ خاوه‌ن قه‌زیه‌یه‌كی ره‌وان.

به‌ر له‌ 31 ساڵ و له‌ 5ی 9ی 1988، له‌ داستانی خواكوڕك، كه‌ خودی سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، له‌ وتارێكدا پێشبینی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له‌ ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش له‌ به‌رگری و سه‌ركه‌وتنی داستانه‌كه‌، گۆڕانكارییه‌كان هاتنه‌ كایه‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 31 ساڵەی داستانی خواکوڕك

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

ئەمڕۆ سی و یەکەمین ساڵیادی داستانی خواکوڕکە.

لەو داستانەدا پێشمەرگە بە خۆڕاگری و قوربانیدان بۆ دوژمن و داگیرکاری سەلماند کە ئیرادە و قوربانیدان لە هەموو چەکێك بەهێزترە و سەرکەوتن بۆ ئەوانە دەبێت کە خاوەن قەزییەیەکی ڕەوان.

لە داستانی خواکوڕکدا.

سەرباری نابەرابەری لە چەك و سوپادا پێشمەرگە توانی گورزی گەورە لە دوژمن بدات و ئومێد لە ناخی گەلی کوردستاندا بە زیندوویی بهێڵێتەوە.

لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایینی پێشمەرگە و سڵاو لە شەهیدانی ئەو داستانە و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان.

مسعود بارزانی

5ـی 9ـی 2019"

ئ.

م 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending