English | عربي

لە پارێزگای دیالە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق


لە پارێزگای دیالە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق

2019/09/06 | 00:55

(هەواڵ كوردستان)- کوژراو و بریندار هەیە

ئەمشەو پێنجشەممە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سەربازێک و کوژراو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

 

غالب عه‌تیه‌، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌، به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند: "پاش كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و له‌ رێگه‌یه‌كی خاكی گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی بەعقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سه‌ر سه‌نگه‌ر و خاڵێكی هێزێکی سوپای عێراق".

 

گوتیشی: "به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و سێ سەرباز و هاووڵاتییەکی سڤیلیش برینداربوون".

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کرد کە دوای گەیشتنی هێزێکی یەدەگی سوپای عێراق بۆ شوێنەکە شەڕ ڕوویداوە و دواتر تیرۆریستەکانی داعش هەڵهاتوون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی دیاله‌، بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد کە ئەو هاووڵاتییە سڤیلەی كه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو به‌هۆی سه‌ختی برینكه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending