English | عربي

له‌ دهۆك كوڕ و باوكێك بەیەکەوە خنکان


له‌ دهۆك كوڕ و باوكێك بەیەکەوە خنکان

2019/09/06 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)-

 

لە شارەدێی (زاویته)ى سنووری پارێزگای دهۆک، كوڕ و باوكێك لەکاتی پاککردنەوەی بیرێکدا خنکان.

هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "درەنگانی شەوی ڕابردوو 5/9/2019، کوڕ و باوکێک بەناوەکانی (سه‌ركه‌وت حوسێن) و (حوسێن ساڵح)، لە گوندی بانیی سەر بە شارەدێی زاویتە لە سنووری پارێزگای دهۆک لەکاتی پاککردنەوەی بیرێكى ئا دا خنکان".

گوتیشى: "لە دوای ڕووداوەکە تەرمەکانیان لە ئاودا دەرهێنراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوه‌ریی دهۆک کراون، ئه‌مه‌ش بۆ مەبەستی توێکاربی پزیشکی بۆتەرمەکان و لەسەر ئەم ڕووداوەش پەڕاوی لێکۆلینەوە لە بنکەی پۆلیسی شارەدێی زاویتە کراوەتەوە".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending