حەمەی حاجی مەحمود پێشنیار دەكات بەڕێژەی 30 % موچە ببڕدرێت بەڵام مانگانەبە فەرمانبەران بدرێت
دیجیتال میدیای سپێده
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ره‌وشى دارایی هه‌رێم و دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێشنیار ده‌كات حكومه‌ت به رێژه‌ى 30% موچه ببڕێت به‌ڵام هه‌موو مانگێك مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بدات و موچه دوانه‌كه‌وێت.
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌شڵێت له‌و باوڕه‌دام ئه‌گه‌ر 30% یش موچه ببرێت به‌ڵام مانگانه به فه‌رمانبه‌ران بدرێت خه‌ڵك ڕازی ده‌بێت به مه‌رجێك سازش بۆ به‌غداد نه‌كرێت له‌سه‌ر داواكاریه‌كانى كه ئێستا له شاندى هه‌رێمى ده‌كات بۆ نادنى بودجه و موچه.
حیزبه‌كه‌ى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌شداره له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كابینه‌ى نۆیه‌م، كه پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى دا بۆ مانگى حه‌وت هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به ڕێژه‌ى 21% موچه‌كه‌ى ببڕدرێت بێ پاشه‌كه‌وت.
له‌باره‌ى فشار كردن له به‌غدا سكرتێرى حیزبی سۆشیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت: پێویسته كورد له به‌غدا بكشێته‌وه و ئاوى روبارهكانیش له‌سه‌ر شاره‌كان عێراق ببڕێت، ئه‌گه‌ر ئاوهكانییان لێببڕدرێت ئه‌وان هه‌موو ناوچه‌كانییان وشك ده‌بێت ئه‌وكات ناچارن به داواكاریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رازی بن و رێككه‌ون له‌گه‌ڵ هه‌رێم.