هەواڵی کوردستان ئێستا

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی: "ئەمساڵ زەوی کارت تاپۆ دەکرێن"

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی:
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی: "ئەمساڵ زەوی کارت تاپۆ دەکرێن"

2020-01-02 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  ھەزاران ھاوڵاتی چاوەڕێی حکوومەتن بۆ تاپۆکردنی ئەو زەویانەی تا ئێستا کارتن و گوتەبێژی وەزارەتی وەزارەتی شارەوانیش ئاشکرایکرد، وەزارەت پلانی ھەیە ئەمساڵ زەوی کارت تاپۆ بکرێن.

کۆردو شابان، گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری زەوی لە ساڵانی رابردوو دابەشکراون و تا ئێستا بەشێکی ئەو زەویانە ھێشتا کارتن و نەکراون بە تاپۆ، بەڵام وەزارەت پلانی ھەیە بۆ تاپۆکردنی زەویە کارتەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی  شارەوانی گوتیشی: "بڕیارە ئەمساڵ زەویە کارتەکان بکرێنە تاپۆ وەزارەت ئامادەکاری کردوە بۆ ئەوەی کێشەی  زەوی کارت کۆتایی بێت و ھەموویان بکرێن بە سەنەد و لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن.
لەبارەی ژمارەی ئەو زەویانەی حکوومەت دابەشی کردوە و ھێشتا تاپۆ نەکراون کۆردەو شابان رەتیکردەوە ژمارەیان ئاشکرابکات و روونی کردەوە، بێگومان ژمارەیان ھەیە لای وەزارەت، بەڵام ئێمە ھیچ ژمارەیەک ئاشکرا ناکەین.
بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەھەرچوار پارێزگای ھەرێمی کوردستان دەیان ھەزار پارچە زەوی کارت ھەن و ھێشتا پڕۆسەی تاپۆکردنیان بۆ ئەنجام نەدراوە.
قائید میرۆ