English | عربي

پێشبینی بەشداریکردنی 50 ھەزار قوتابی لە پێشناگەکەى هه‌ولێر دەکرێت


پێشبینی بەشداریکردنی 50 ھەزار قوتابی لە پێشناگەکەى هه‌ولێر دەکرێت

2019/09/06 | 14:50

(هەواڵ كوردستان)-

 

ڕێکخەری گشتیی پێشانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنۆلۆژیا له‌ هه‌ولێر پێشبینی دەکەن نزیکەی 50 ھەزار قوتابی بەشداریی پێشانگه‌كه‌ بكه‌ن، پێشانگاكه‌ لەژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

حەسەن سەعدی، ڕێکخەری گشتیی پێشانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنۆلۆژیا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چەند پانێڵێک پێشکەش دەکرێن، دەرئەنجامی ئەم پانێڵانە لە پلانی چوار ساڵی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا سوودیان لێ وەردەگیرێت".

لەبارەی بەشداریکردنی قوتابییان له‌ پێشانگاكه‌دا، حەسەن سەعدی گوتی: "پێشبینی دەکەین نزیکەی 50 ھەزارقوتابی بەشداریی پێشانگاکە بکه‌ن".

پێشانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنۆلۆژیا لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ هه‌ولێر بەڕێوە دەچێت.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending