English | عربي

(باسنیوز) هۆكاری گۆڕانی ڕەنگی ئاوی چەند گەڕەكێكی سلێمانی ئاشكرا دەكات


(باسنیوز) هۆكاری گۆڕانی ڕەنگی ئاوی چەند گەڕەكێكی سلێمانی ئاشكرا دەكات

2019/09/06 | 17:00

(هەواڵ كوردستان)-

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ھەینی ئاوی خواردنەوەی چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی ڕەنگی گۆڕابوو و هاووڵاتیان بە چاوی ئاسایی هەستیان پێكرد، گوتەبێژی ئاوی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ئامانج جەلال گوتەبێژی ئاوی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند دوێنی پێنجشەممە بەھۆی ھەندێک چاکسازی لە ھێڵی کارەبای ۳۳ کەی ڤی تاسڵوجەوە، ھێڵی ئاوی دوکان - سلێمانی بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر وەستا.

ئەمڕۆش لە کاتی دابەشکردنەوەی ئاو لە پڕۆژەکەدا، لە ھەندێک گەڕەکی شاری سلێمانی ڕەنگی ئاوی خواردنەوەی ھاووڵاتیان گۆڕا، ھۆکارەکەی بۆ ئاوی ماوەی ناو بۆریەکە دەگەڕێتەوە.

ئامانج جەلال داوای لە ھاووڵاتیانی ئەو گەڕەکانەی سلێمانی كە رەنگی ئاویان گۆڕاوە، تا ئاساییبوونەوەی ڕەنگی ئاوەكە، بەکاری نەھێنن.C








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending