English | عربي

گەرمیان... كارمەندێك 20 هه‌زار دۆلار دەدزێ و دوو جار دەستگیر دەكرێ


گەرمیان... كارمەندێك 20 هه‌زار دۆلار دەدزێ و دوو جار دەستگیر دەكرێ

2019/09/06 | 19:10

(هەواڵ كوردستان)-  

كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌ك له‌سه‌ر دزینی 20 هه‌زار دۆلار له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستگیر كرا، پاشان ڕایكرد، به‌ڵام دووبارە له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه‌ دەستگیر كرایەوە

له‌مباره‌یەوه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی جه‌مال لە پۆلیسی گەرمیانەوە به‌ (باسنیوز)ی راگه‌یاند "پاش ئه‌وه‌ی كارمه‌ندی كۆمپانیه‌ك له‌ سنووری شاره‌دێی مه‌یدان له‌ گه‌رمیان، به‌ هۆكاری دزینی 20 هه‌زار دۆلار له‌ خاوه‌نی كۆمپانیاكه‌ی، ده‌ستگیر كرابوو، له‌و بنكه‌یه‌ هه‌وڵی ڕاكردنی دابوو".

گوتیشی "پاش هه‌وڵی ڕاكردنەكە، ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی مەیدان بۆ جاری دووه‌م دەستگیریان كردەوە".

جێی باسە تۆمه‌تباره‌كە به‌ بیانووی چوونه‌ سه‌ر ئاوەوە، هه‌وڵی راكردنی دابوو.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending