English | عربي

گەرمیان؛ کەسێک بە بریندارى دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە


گەرمیان؛ کەسێک بە بریندارى دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە

2019/09/06 | 20:15

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-لە ناحیەیەكی سەر بە قەزای كفری هاوڵاتیەك بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە. بە گوللـە برینداربوە

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسى گەرمیان بڵاویكردوەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆهەینی لەناحیەی سەرقەڵا-ی سەربەقەزای کفریەوە هاوڵاتیەک بەبرینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی قەزای کەلار، كە  بە گوللـە برینداربوە.

دو كەسی نەناسراو رێگەیان پێگرتون

بە پێى وتەی هاوڵاتیەکە، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بوە و شۆفێری کردوە و هاوڕێیەکی خۆی لەگەڵدا بوە لەنێو ناحییەی سەرقەڵا، دواتر دو کەسی نەناسراو کە ئۆتۆمبێلێکی تابلۆ ڕەشیان پێ بوە، ڕێگەیان لێگرتون وبەزۆر دایانبەزاندون و فیشەکیان بەلاقیەوە ناوە و پاشان هەڵاتون . لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسدا هاتوە، ئەوهاوڵاتیە دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەربەقەزای کەلارە و لەئێستادا لەبەشی فریاکەوتن چارەسەری پێویستی بۆکراوە، پۆلیسی ناحییەی سەرقەڵا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردوەتەوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێکردوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending