English | عربي

سۆران.. ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له‌ رووبار دۆزرایه‌وه‌


سۆران.. ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له‌ رووبار دۆزرایه‌وه‌

2019/09/06 | 20:15

(هەواڵ كوردستان)- K24 - سۆران:

ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك، له‌ناو رووباری سۆران له‌ نزیك پردی حافیز دۆزرایه‌وه‌ و پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی زۆریش بێت له‌ناو ئاوه‌كه‌ مابێته‌وه‌.

رائید ئاری جیهانگیر، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی رواندز، به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ بوونی ته‌رمێك له‌ناو رووبار و نزیك پردی حافیز ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، تیمێكی ئه‌وان به‌ هاوكاری ئاسایش و پۆلیسی سۆران، چوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌.

رائید ئاری راشیگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی پشكنینی سه‌ره‌تایی ته‌رمه‌كه‌ هی پیاوێكی به‌ ته‌مه‌نه‌ و پێده‌چێت ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی  60 ساڵی بێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش بێت له‌ناو ئاو مابێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵه‌كانیش كه‌ له‌ شوێنه‌كه‌ بوو، به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی خنكاوه‌كه‌دا كردووه‌ و نه‌وه‌كه‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌و پیاوه‌ خنكاوه‌ ناوی (حه‌مید عوسمان)ـه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی كۆیه‌یه‌ و رۆژی 18ی مانگی رابردوو، له‌ بناری قه‌ندیل بێسه‌روشوێن بووه‌.

شایه‌تحاڵه‌كه‌ راشیگه‌یاند، به‌ گوێره‌یه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ نێردراوه‌ و نیشانه‌كانی گوت، پێده‌چێت ته‌رمی پیاوه‌كه‌ بێت.

ئێستا ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ پزیشكی دادیه‌ و توێكاری بۆ ده‌كرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.

ئ.

م








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending