English | عربي

رۆبه‌رت مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابوی كۆچی دوایی كرد


رۆبه‌رت مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابوی كۆچی دوایی كرد

2019/09/06 | 21:25

(هەواڵ كوردستان)- K24 - هه‌ولێر:

رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی زیمبابوی، كه‌ له‌ ساڵی 1980ـه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران و له‌ 1987یش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه‌، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سه‌نگاپووره‌ له‌ ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.

مۆگابی، له‌دایكبووی ساڵی 1924ـه‌ و دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، به‌ توندی دژی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه‌ و دواتریش رایگه‌یاند، هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و له‌ ده‌سه‌ڵات و كورسی سه‌رۆكایه‌تی بهێنێته‌ خواره‌وه‌ جگه‌ له‌ خوا.

مۆگابی له‌ ساڵی 2017 كاتێك سوپای ئه‌و وڵاته‌ كوده‌تای به‌سه‌ردا كرد، به‌ ناچاری ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌ و دوای ئه‌ویش، ئیمیرسۆن منانگاگوا بووه‌ سه‌رۆكی زیمبابوی.

مۆگابی له‌ ساڵی 1990 بۆ دووه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێدرایه‌وه‌، دواتریش له‌ ساڵانی 1996، 2002، 2008 و 2013 هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ حه‌وت خولی سه‌رۆكایه‌تی.

مۆگابی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ تۆمه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی سزادراوه‌ و یه‌كێتی ئه‌وروپاش سه‌ردانی ئه‌و كیشوه‌ره‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كرد، هه‌ر به‌ هه‌مان تۆمه‌ت.

له‌ ساڵی 2015، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پیشووی ئه‌مه‌ریكا، دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای تایبه‌ت به‌ رێگه‌دان به‌ هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زان، پیرۆزبایی له‌ هاوڕه‌گه‌زخوازان كرد و له‌و باره‌یه‌وه‌ش مۆگابی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌و جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ ده‌ده‌ن، داوای هاوسه‌رگیری له‌ ئۆباما ده‌كه‌م.

ئ.

م








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending