عێراق دەچێتە ئاستی سێیەوە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا
دیجیتاڵ میدیای سپێده
شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: عێراق چۆه‌ته ئاستى سێیه‌م له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایروسى كۆرۆنا، وداواش ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ رابگه‌یه‌نێت.
فالح زیادى وته‌بێژى فه‌رمى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وحكومه‌ت به‌ته‌نسیق كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر دارشتنى پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وده‌شڵێت: ژماره‌ى توشبووان له‌زیادبووندایه، وشه‌پۆلى دووه‌مى ڤایرۆسه‌كه رووى له‌عێراقه و ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌زیادبوونه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌ی چاكبووانیش له‌زیادبوونه.
زیادى گوتیشى: له‌كارى پێشینه‌ى هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى ڤایرۆسه‌كه‌یه وله‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه گرنگییه‌كى چاكى پێدراوه، وله‌ئێستا دا حكومه‌تى عێراق پلانێك جێبه‌جێ ده‌كات بۆ هاوكاریكردنى ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى له‌به‌غدا وپارێزگاكانى دیكه.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستا دا عێراق چووه‌ته ئاستى سێیه‌م دا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وداوا ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى رابگه‌یه‌ندرێت.