English | عربي

حكومەتی هەرێمی کوردستاان وەڵامی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە


حكومەتی هەرێمی کوردستاان وەڵامی هیومان رایتس وۆچ دەداتەوە

2019/09/07 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لە وەڵامی راپۆرتێكی هیومان رایتس وۆچ، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆی دو هەزار و 548 خێزان 347 خێزان گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری حەسەن شام و پڕۆسەكەش بەردەوامە.دوێنێ هەینی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ راپۆرتێكی بڵاوكردەوە بە ناوی "هەرێمی كوردستانی عێراق: رێگا بە عەرەبەكان دەگیرێت بۆ گەڕانەوە" و تێیدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوە تاوانبار دەكات كە رێگا نادات نزیكەی چوار هەزار و 200 دانیشتوی 12 گوندی رۆژهەڵاتی موسڵ بگەڕێنەوە سەرزێدی خۆیان و تەنیا ئەو كەسانە نەبێت كە پەیوەندییان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە.زۆرجار تایبەتمەندیی بە قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان وەک دەسەڵاتێکی جوگرافی لە ناوچەکە نەدراوە 

دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی راپۆرتی رێكخراوی ناوبراودا رایگەیاند، "زۆرجار تایبەتمەندیی بە قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان وەک دەسەڵاتێکی جوگرافی لە ناوچەکە نەدراوە، ئاڕاستەکردن و ساغکردنەوەی تۆمەت لەسەر هەرێم بەبێ بونی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پێشینەی هەڵسەنگاندنیان بوە، بەبێ ئەوەی دڵنیابن لە هەنگاو و کردارەکانی حکومەتی هەرێم لەم بوارانەدا، هەروەها زۆرینەی ئەو زانیارییانەی کە لە راپۆرتەکانیان ئاماژەیان پێکراوە لەلایەن خۆیانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵکو بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی دیکەی ناوخۆیی نوسراوە".جێگای نیگەرانییە بەشێكی ئەو تێبینی و تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هەرێمی كوردستان چەندین جارە دوبارە دەبنەوە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "جێگای نیگەرانییە بەشێكی ئەو تێبینی و تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ هەرێمی كوردستان چەندین جارە دوبارە دەبنەوە ئەمە لە كاتێك دایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كەیسانەی بەپێی رێوشوێنە یاساییە كارپێكراوەكانی هەرێم یەكلایی كردۆتەوە". رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان دەشڵێت، رێکخراوی هیومان رایتس  وۆچ لە ماوەی رابردودا ئاسانکاری تەواویان بۆ کراوە لە هەرێمی کوردستان و بە تەواوی هاوکاری کراون بۆ شاندەکانیان، دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمیش هاوکاری تەواوی کردون بەڵام لە کاتی نوسینی راپۆرتەکانیان هیچکات ئاماژە بە هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێم لەم بارەوە ناکەن.گەڕانەوەی ئاوارەكان بەهیچ شێوەیەك قەدەغە نەکراوە، بەڵام بەشێک لەو گوندانە دەکەونە هێڵەکانی پێشەوە و بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و بونی مینی چێندراو كە مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەكە دروست دەكات

 

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان تیشكی خستە سەر گەڕانەوەی ئاوارەكان و وتی، "گەڕانەوەی ئاوارەكان بەهیچ شێوەیەك قەدەغە نەکراوە، بەڵام بەشێک لەو گوندانە دەکەونە هێڵەکانی پێشەوە و بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و بونی مینی چێندراو كە مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانی ناوچەكە دروست دەكات ناتوانن بگەڕێنەوە، هەروەها لە سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانیان بێبەشن وەك ئاوی پاک، فریاکەوتنی سەرەتایی، خوێندن و پێویستە بەر لە گەڕانەوەیان ئەمانەیان بۆ دابین بکرێت پاشان رێگا بدرێت بگەڕێنەوە. ژمارەیەکی زۆر شانەی نوستوی داعش لەو ناوچانە بونیان هەیە و مەترسیان بۆ رەوشی ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکە دروست کردوە

 

ئەوەشی خستەڕو، لە لایەکی دیکەشەوە ژمارەیەکی زۆر شانەی نوستوی داعش لەو ناوچانە بونیان هەیە و مەترسیان بۆ رەوشی ئەمنی و سەقامگیری ناوچەکە دروست کردوە و بینیمان لە ماوەی رابردودا چەندین كردەوەی تیرۆریستییان لە زۆر شوێن ئەنجامداوە.دیندار زێباری رونیكردەوە، ئەو ئاوارانەی کە ناوچەکانیان بۆ ژیان دەبێت و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە، رێگایان پێدراوە کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لەم روەوە وتی، "گوندی زەهرا خاتون دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر- موسڵ و گوندەکانی حەسەن شام، سێڤدینان هەلی کارکردنیان تا راددەیەكی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی ژیانیان بە بەراورد بە چەند ناوچەیەكی باشترە، بەڵام هەندێک لەو گوندانە دورن لە رێگای سەرەکییەوە بۆیە ناتوانن پێداویستییەکانیان بۆ ژیان دابین بکەن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending