English | عربي

قوباد تاڵەبانی بۆ فەرماندە سەربازییەکانی گەرمیان: چیتر نابێت چەكدارەكانی پاشماوەی داعش کەلێن و بۆشاییە ئەمنییەکان بقۆزنەوە


قوباد تاڵەبانی بۆ فەرماندە سەربازییەکانی گەرمیان: چیتر نابێت چەكدارەكانی پاشماوەی داعش کەلێن و بۆشاییە ئەمنییەکان بقۆزنەوە

2019/09/07 | 09:30

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ لایەنە ئەمنی و سەربازییەکانی گەرمیان دۆخی ئەمنی ناوچە سنوورییەکان و چۆنیەتی پێشگرتن لە جموجوڵی چەکدارانی پاشماوەی داعشی تاوتوێ کرد.چیتر نابێت رێگە بدرێت تیرۆریستان و چەكدارەكانی پاشماوەی داعش ئەو کەلێن و بۆشاییە ئەمنیانە بقۆزنەوە 

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا کە دوێنێ هەینی بەڕێوەچو، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەکردەوە، "چیتر نابێت رێگە بدرێت تیرۆریستان و چەكدارەكانی پاشماوەی داعش ئەو کەلێن و بۆشاییە ئەمنیانە بقۆزنەوە کە لە سنوری نێوان هێزەکانی هەرێم و بنكەو بارەگاكانی هێزە عێراقییەکاندا هەیە،.حكومەتی هەرێم لەخەمی پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستاندایە و بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی دەزانێت

ئاماژەی بەوەشکرد، "حكومەتی هەرێم لەخەمی پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستاندایە و بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی دەزانێت"، داواشیکرد هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی گەرمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی داعش ئاستی هەماهەنگی نێوانیان زیاتر و توندوتۆڵتر بکەن و ستایشی رۆڵی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی گەرمیانی کرد لەپای ئەركی پاراستنی سنورەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان.راستە داعش لەڕوی سەربازییەوە تێک شکاوە، بەڵام ئەو زەمینە و پاساوانەی داعشی بەرهەمهێنا بەشی زۆری وەك خۆی ماوەتەوە

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەکرد، "راستە داعش لەڕوی سەربازییەوە تێک شکاوە، بەڵام ئەو زەمینە و پاساوانەی داعشی بەرهەمهێنا بەشی زۆری وەك خۆی ماوەتەوە، هەر بۆیە پێویستە شان بەشانی چاوكراوەیی ئەمنی و بەرەنگاریی سەربازیی، لە سەر ئاستەكانیتریش حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق پێكەوە بەرەنگاری داعش و ژێرخانی تیرۆر ببنەوە،.هەر لە کۆبونەوەکەدا فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی ئەمنی گەرمیان پلانی خۆیان و داواکارییەکانیان خستەڕوو، جێگری سەرۆک وەزیرانیش ئەوەی پێ راگەیاندن کە حکومەتی هەرێم بە هەمو توانایەوە هاوکاریانە بۆ ئەوەی بە یەکجاری مەترسی داعش لە سنورەکە بنەبڕ بکەن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending