English | عربي

بەوێنە؛ گه‌نجانی باڵه‌كه‌یاتی سنوره‌كه‌یان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ داوا له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن پاشماوه‌ی پلاستیكی له‌ دوای خۆیان جێنه‌هێڵن


بەوێنە؛ گه‌نجانی باڵه‌كه‌یاتی سنوره‌كه‌یان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ داوا له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن پاشماوه‌ی پلاستیكی له‌ دوای خۆیان جێنه‌هێڵن

2019/09/07 | 10:05

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر ژماره‌یه‌ك گه‌نجی خۆبه‌خشی باڵه‌كایه‌تی ده‌ستیان كردوه‌ به‌ پاككردنه‌وه‌ی گوند و ناوچه‌ گه‌شتیاره‌كانی سنوره‌كه‌یان، تا ئێستا ژماریه‌ك شوێنیان پاك كردوەته‌وه‌، داواش له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن پاشماوه‌ی پلاستیكی له‌ دوای خۆیان جێنه‌هێڵن.شه‌ماڵ ناوپردانی، گه‌نجێكی خۆبه‌خشی باڵه‌كایه‌تی به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ئاو و هه‌واوی سازگار و جوانی سروشتی سنوری باڵه‌كایه‌تی ساڵانه‌ گه‌شتیارێكی زۆر رو له‌و سنوره‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گه‌شتیارانه‌ زبڵ و پاشماوه‌یه‌كی زۆری پلاستیكی له‌ دوای خۆیان جێده‌هێڵن كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیسبونی ژینگه‌ی ئه‌و سنوره‌.ئاماژەی بەوەشکرد، "چه‌ند سالێكه‌ ئێمه‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك هه‌ستكردن به‌ مه‌ترسیه‌كانی پیسبونی ژینگه‌ی سنوره‌كه‌مان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ ژماره‌یه‌ك گه‌نجی خۆبه‌خشی باڵه‌كایه‌تی ده‌ستمان كردوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كه‌مپین بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی سنوره‌كه‌مان له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك گوند و گه‌ڕه‌كه‌ك و روباری چۆمان و گۆمی فێلاو و ژماره‌یه‌ك شوێنی گه‌شتیاریمان له‌ زبڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی پلاستیكی پاك كردوەته‌وه‌،.شه‌ماڵ ناوپردانی ئه‌وه‌شی وت، "ئامانجمان له‌و كه‌مپین و هه‌ڵمه‌تانه‌ جیا له‌ پاك كردنه‌وه‌ی سنوره‌كه‌مان، گه‌یاندنی هۆشیاری ژینگه‌ییه‌ بۆ تاك بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری چینگه‌یی ببێته‌ نه‌ریتیتێك و تاكی كورد هه‌ست به‌ به‌رپرسیاریه‌تی بكات له‌ به‌رامبه‌ر ژینگه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رشوێنێك بو كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی ژینگه‌ بكات هیچ نه‌بێت ژینگه‌ی ئه‌و شوێنه‌ پیس نه‌كات،.وتیشی، "ئه‌گه‌ر رێگه‌ له‌ فرێدانی پاشماوه‌ پلاستیكیه‌كان نه‌گیرێت و فڕێدانی ئه‌و پاشماوانه‌ به‌و رێژه‌ زۆره‌ به‌رده‌وام بێت، كوردستان ده‌بێته‌ زبڵدانێكی گه‌وره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵه‌كانی پاك كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ به‌رده‌وام بێت و تاكیش هۆشیار بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌مانه‌وێت په‌یامی هۆشیاری ژینگه‌یمان بگه‌ینینه‌ هه‌مو تاكێك له‌ هه‌رێمی كوردستان".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending