English | عربي

رووسیا دوایین گرووپی منداڵە داعشەکانی لە عێراق دەگەڕێنێتەوە


رووسیا دوایین گرووپی منداڵە داعشەکانی لە عێراق دەگەڕێنێتەوە

2019/09/07 | 12:25

(هەواڵ كوردستان)-

رووسیا دوایین گرووپی منداڵە رووسییەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.

کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵ لە رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تیمێکی تایبەتی وڵاتەکەی سەرژمێری و تاقیکردنەوە بۆ منداڵە رووسە دەستگیرکراوەکان لە سووریا ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی بیانگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.

کۆمسیۆنەکە هەروەها رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم مانگە (مانگی 9ـی 2019)، دوایین گرووپی منداڵە رووسییەکان لە عێراق دەگەڕێندرێتەوە وڵاتەکەی.

ئەو منداڵانە لەلایەن دایک و باوکیان، کە بڕیاریان دابوو ببنە چەکداری داعش، بردرابوونە عێراق و سووریا بەشێکیشیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەو دوو وڵاتە، لەدایک بوون.

دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی عێراق و سووریا و دروستکردنی خەلافەتی داعش لە ساڵی 2014، هەزاران توندڕەوی رووسیا و کۆمارە رووسییەکان پەیوەندییان بەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە کرد.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending