English | عربي

کەشتییە ئازادکراوەکەی ئێران لەنزیک بەندەرێکی سوریا وێنەی گیراوە


کەشتییە ئازادکراوەکەی ئێران لەنزیک بەندەرێکی سوریا وێنەی گیراوە

2019/09/07 | 13:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمانی سەربە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتی ئادریان دەریا 1-ی ئێرانی کە بەمزوانە لەجەبەلتارق ئازادکراوە و لەلیستی رەشی ئەمریکادایە وێنەیەکی لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە لەنزیکی بەندەری تارتوس-ی سوریا.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای (ماکسار) کەکۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیای بۆشایی ئاسمانی سەربە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە بڵاویکردەوە، کەشتی ئادریان دەریا 1-ی ئێرانی کە بەمزوانە لەجەبەلتارق ئازادکراوە و لەلیستی رەشی ئەمریکادایە وێنەیەکی لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە گیراوە لەنزیکی بەندەری تارتوس-ی سوریادایە. دوێنێ هەینی زۆر نزیکبوە لەبەندەری تارتوسی سوریابەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکەی ماکسار، کەشتییەکە دوێنێ هەینی زۆر نزیکبوە لەبەندەری تارتوس و راداری زانیاری ئاراستەکەی کوژاندۆتەوە.دواین سیگناڵی راداری بۆ ئاگادارکردنەوە لەئاراستەی کەشتییەکە، رۆژی دوشەممەی رابردو بوە لەنێوان قوبروس و سوریا. ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چواری تەموزی رابردو کەشتی (ئادریان دەریا 1)ی ئێرانی  کە ناوە فەرمییەکەی پێشوی (گرەیس وەن) بوە، لەلایەن هێزی شاهانەی بریتانییەوە و بەبیانوی گواستنەوەی 2.1 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران بۆ پاڵاوگەیەکی سوریا دەستی بەسەرداگیرا. لەبەرامبەردا، نزیکەی دو هەفتە دواتر و لەتۆڵەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەیدا، حکومەتی ئێران لە 19-ی تەموزی رابردو دەستی بەسەر کەشتی (ستێنا ئیمپێرۆ)ی بریتانیدا گرت کە دو رۆژ بەرلەئێستا ستافە شەش کەسییەکەی ئازادکرد. دواتر لە15ی ئابی رابردو پاش ئەوەی سەلماندنی نەوتەکەی بۆ سوریا ناگوازێتەوە، دادگای جەبەلتارق بڕیاری ئازادکردنی کەشتییە ئێرانییەکەی دەرکرد و وێڕای خستنە لیستی رەشەوە، تا ئێستا ئەمریکا سەرکەوتو نەبوە لەدەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە نەوتەی ئێران. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending