ئه‌مڕۆ خاوی برێنت دابه‌زی و به 43 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
زیادبوونی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی لاوازبوونی به‌كاربردنی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا له چاره‌كی سێیه‌می ساڵدا به‌هێزكردووه، ئه‌وه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به 43 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی نرخی خاوی برێنت گه‌یشته 43 دۆلار و 47 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به 43 دۆلار و 29 سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 9:10ه‌وه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0،08 دابه‌زیوه و به 43 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به 40 دۆلار و 78 سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له وڵات‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا، پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل (سه‌دا 1،1) زیادی كردووه و به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 539 ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌ئاراسته‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی سێ ملیۆن و 100هه‌زار به‌رمیل بوو.
به‌هۆی زیادبوونی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا، چاوه‌ڕوانی لاوازبوونی به‌كاربردنی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا له چاره‌كی سێیه‌می ساڵدا به‌هێزكردووه، ئه‌وه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنیی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه كه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا كه‌مبێت، ئه‌وه‌یش گوشاری سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیاد ده‌كات.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 43 دۆلار و 27 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و 40 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 43 دۆلار و 14 سه‌نت بۆ 43 دۆلار و یه‌ك سه‌نت بمێنێته‌وه