English | عربي

شیعەكان بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ئیمام حوسێن دەكەن


شیعەكان بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ئیمام حوسێن دەكەن

2019/09/07 | 13:25

(هەواڵ كوردستان)- K24 - ھەولێر

ساڵانە چەندین رێوڕەسمی سەیر و سەمەرە و شتی نوێ، لە کاتی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن لە رۆژی عاشورا دەبینردێت.

ئەمساڵ خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفونی راستەوخۆ بە ئیمام حوسێن دابینکراوە، کە بەهۆیەوە زیارەتکاران و ماتەمگێران، وا دەردەکەون کە لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ئیمام حوسێنەوە دەکەن.

بەرپرسانی ئایینی شیعە و سەرپەرشتیارانی مەزارگە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەف، خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفونی راستەوخۆیان بە ئیمام حوسێن دابینکردووە.

لە رێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە، زیارەتکاران و ماتەمگێران، وا دەردەکەون کە لە رێگەی مۆبایلەوە پەیوەندی بە ئیمام حوسێنەوە دەکەن و دەردەدڵ و نزا و پاڕانەوەکانیانی بۆ دەردەبڕن.

وەک دەردەکەوێت، عاشقانی حوسێنی کوڕی عەلی و ماتەمگێڕان بە خەمگینی و چاوی بە گریانەوە قسە لەگەڵ ئیمامەکەیان دەکەن، کەسێک نییە هەڵوێستێک لەبارەی بوونی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە دەرببڕێت.

پێشتریش دیاردەی سەیر و سەمەری دیکە لەکاتی یادکردنەوەی عاشورا و زیارەتکردنی مەزارگەکان، لەلایەن شیعە مەزهەبەکانەوە بینراوە، وەک سەگەکانی زەهرا و ماچ کردنی پێڵاوی زیارەتکارانی ئێرانی و (شێلان) مەساجکردنیان.

هەموو ئەمانەش بە بەرچاوی بەرپرسانی حکوومی و ئاقڵمەندانی مەزهەبی شیعە ئەنجام دەدرێت و کەسێک نییە بوێرێت ناكۆكبوون و گومانی خۆی لەبارەی ئەمجۆرە هەڵسوکەوتە نامۆیانە دەرببڕێت.

ھ.م








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending