English | عربي

سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی تاكه‌ كاندیده‌ بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی


سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان: عومه‌ری سه‌ید عه‌لی تاكه‌ كاندیده‌ بۆ پۆستی رێكخه‌ری گشتی

2019/09/07 | 14:35

(هەواڵ كوردستان)-

 

سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای كرد، ڕێكخه‌ری گشتیی ئێستای بزووتنه‌وه‌كه‌یان، تاكه‌ كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌مان پۆست.

ئەمیری حاجی كەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”تا ئێستا جگە لە كاك عومەری سەید عەلی، كەسی دیكە خواستی بوون بە ڕێكخەری گشتی نییە، تاكە كاندید بۆ پۆستی ڕێكخەری گشتی، هەر ئەوە و بەدڵنیاییشەوە خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید دەكاتەوە“.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كە ”لەو قۆناغەی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بووە، گۆڕان سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە، چونكە زۆر بە نەرمی سیاسەتی كردووە و سیاسەتی توند نەبووە و باش بووە“.

هاوكات ڕوونی كردەوە كە ١٢ی ٩ی ٢٠١٩، سكرتێر و دەستەی كارگێڕیی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان هەڵدەبژێردێت، هاوكات ١٤ی ٩ی ٢٠١٩ خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێت.

لەبارە خۆ كاندیدكردنی جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن بۆ پۆستی ڕێكخەری گشتیی گۆڕان، ئەمیری حاجی كەمال رای گه‌یاند: ”هەست ناكەم تموحی ڕێكخەری گشتی هەبێت، بەڵام جارێكی دیكە بۆ خانەی ڕاپەڕاندن خۆی كاندید دەكاتەوە“.

ڕوونیشی كردەوە كە هەموو كەسایەتییە دیارەكانی وەك هەڵسووڕاو، ئەندامی جڤاتەكان، وەزیرەكان، بەڕێوەبەرە گشتییەكان، ئەوانەی پلەی سەربازییان هەیە، دەتوانن خۆیان بۆ پۆستی ڕێكخەری گشتیی گۆڕان كاندید بكەن، "ده‌رگا كراوەیە بۆ هەمووان".

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending