English | عربي

عه‌لاوی داوا ده‌كات پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد له‌ ژێر چه‌تری یه‌ك فه‌رمانده‌ كۆبكرێنه‌وه‌


عه‌لاوی داوا ده‌كات پێشمه‌رگه‌ و حه‌شد له‌ ژێر چه‌تری یه‌ك فه‌رمانده‌ كۆبكرێنه‌وه‌

2019/09/07 | 18:05

(هەواڵ كوردستان)- K24- هه‌ولێر:

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانێتی وەتەنییە داوا ده‌كات، فه‌رمانده‌یی گشتی بۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كان پێكبهێندرێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌ ژێر چه‌تری ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كۆبكرێنه‌وه‌.

راگەیاندنی پێکهێنانی هێزی ئاسمانی لەلایەن حەشدی شەعبییه‌وه‌، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێکی زۆر لە سەرکردە سیاسییەکان ئەو هەوڵەی حەشد بە بێڕێزیکردن بە حکومەت و سوپای ئەو وڵاتە دەزانن، هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە پێیوایە، بۆ پاراستنی شکۆی وڵات پێویستە فەرماندەیەکی گشتی هێزەچەکدارەکان پێکبهێندرێت.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی وەتەنییە لە تویتێکدا رایگەیاندووە، پێویستە پارێزگاری لە شکۆی نیشتمان بکرێت و رێگری لە دروستبوونی فرەهێزی بکرێت، چونکە کاردانەوەی مەترسیداری لەسەر عێراق دەبێت.

بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی حه‌شدی شەعبی بە واژۆی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بۆ پێکهێنانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی نوێ به‌ ناوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی سەر بە حەشدی شەعبی، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەر دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوەکە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە توویتێکدا ناڕەزایەتی تووندی خۆی بەرامبەر ئەو هەوڵانە دەربڕی و رایگەیاندبوو، کۆتاییهاتنی حکوومەتی عێراق رادەگەیێنم، ئەگەر حکوومەتی عێراق رێكکاری تووندی یەکلاییکەرەوە نەگرێتەبەر.

توویتەکەی سەدر، فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ناچارکرد، هەواڵەکە بە درۆ بخاتەوە و رایبگەیێنێت، ئەو هەواڵانەی باس لە پێکهێنانی هێزی ئاسمانی تایبەت بە حەشدی شەعبی دەکەن، لە راستیەوە دوورن.

ئەیادعەلاوی بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هەوڵانەی لێرە و لەوێ حەشدی شەعبییه‌وه‌ بۆ فراوانکردنی هەژموونی خۆی دەدات، داوا دەکات، فەرماندەیەکی گشتی هێزەچەکدارەکان لە هەریەك لە هێزی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بە فەرماندەیی سەرۆک وەزیران پێکبهێندرێت.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشد و تێکەڵکردنەوەیان بە سوپا و پۆلیسی ئەو وڵاتەی راگەیاند، بەڵام لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، حەشد نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هەڵنەوەشایەوە، به‌ڵكو کار بۆ بەهێزترکردنی پێگەی خۆی لە عێراق دەکات.

H.B








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending