هەواڵی کوردستان ئێستا

تەقینەوە لە توركیا؛ سێ سەرباز كوژران و شەشی دیکەش بریندارن

تەقینەوە لە توركیا؛ سێ سەرباز كوژران و شەشی دیکەش بریندارن
تەقینەوە لە توركیا؛ سێ سەرباز كوژران و شەشی دیکەش بریندارن

2020-07-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ لە ئاكامی تەقینەوەیەكدا سێ سەربازی توركیا لە پارێزگای سەكاریای باكوری ڕۆئاوای وڵاتەكە كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون. میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ڕووداوەكە لە ئاكامی تەقینەوەی بارهەڵگرێكدا ڕوویداوە كە تەقەمەنی و یاری ئاگرینی هەڵگرتبوو. لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا ئەمە دوومجارە تەقینەوە لە پارێزگای سەكاریا ڕووبدات.