نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون
2020-07-09 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک
خەڵك – بەشی هەواڵ نزیكەی 50 كەس لە گرتووخانەی گەرمیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستییان جێگیرە. ئەمڕۆ پێنج شەممە د.سیروان محهمهد بهرێوەبهری گشتی تهندروستی گهرمیان ڕایگەیاند، 48 کەس لە گرتووخانەی گەرمیاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. لە نێو گرتووخانەکەدا جێگایەك بۆ تووشبووەكان جیاكراوەنەوە كە تەندروستییان جێگیرە و تیمی تەندروستیش چاودێریان دەكات.