English | عربي

پەرلەمانتارێكی دیكە لەشوێنی یوسف محەمەد بەشداری كۆبونەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكات


پەرلەمانتارێكی دیكە لەشوێنی یوسف محەمەد بەشداری كۆبونەوە لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەكات

2019/09/07 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وابڕیارە سبەی یەكشەممە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە، لە فراكسیۆنی گۆڕان، پەرلەمانتار بەهار مەحمود لە شوێنی یوسف محەمەد، سەرۆک فراکسیۆنی گۆڕان بەشداری كۆبونەوەكە دەكات.بەهار مەحمود، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند،"د.یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ناتوانێت بەشداری كۆبونەوەكە بكات، چونكە ئیلتزاماتی دیكەی هەیە، بۆیە من لە شوێنی ئەو بەشداری كۆبونەوەكە دەكەم".كۆبونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی بودجەی 2020ی عێراق و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی هەرێم دەیەوێت لە نزیكەوە گوێ لە پێشنیارو بۆچونی نوێنەرانی كورد لە بەغداد بگرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending