English | عربي

لاهور شێخ جەنگی : یەکێتی به‌ربه‌سته‌كانی تێكشکاند، پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز


لاهور شێخ جەنگی : یەکێتی به‌ربه‌سته‌كانی تێكشکاند، پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز

2019/09/08 | 08:45

(هەواڵ كوردستان)- لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە وتیایدا رایدەگەیەنێت “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند، پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز، رێی نوێبونه‌وه‌ی گرته‌به‌ر، و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری دا، یه‌كێتیی نیشتمانیی، رۆژی ٧ی ١٢ی ٢٠١٩، چواره‌مین كۆنگره‌ ببه‌ستێت”.

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەکەیدا، وێڕای دەربرینی پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە و کادر و ریکخستن و جەماوەری یەکێتی، رایگەیاندووە: سه‌رخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌، پێویستی به‌ هۆشیاریی ته‌واو هه‌یه‌.

ئێستا كه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م‌ بەردەبازێکی گرنگ و چاره‌نوسسازداین، پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ له‌به‌ر چاو بگرین كه‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌، لە غیابی مامی گه‌وره‌مان، مام جەلال بەڕێوەدەچێت.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە “بۆ ده‌ربازكردنی قۆناغه‌كه و ره‌چاوكردنی هه‌ستیارییه‌كانی‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان کۆنگرە بكه‌ینه‌ هەوێنی کۆکردنەوەی تەواوی بیر و بۆچونە جیاوازەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکان، نوێكردنه‌وه‌ی حیزبی شەهیدان” لاهور شێخ جەنگی داوش لە تێكۆشه‌ره‌ دێرین و گه‌نجه‌ دڵسۆزه‌كانی یەکێتیی دەکات کە “لەمڕۆوه‌، گفتوگۆ و پرۆژه‌ و پێشنیاره‌كانتان، بۆ پتەوکردنی زیاتری پایەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتبه‌ستوو به‌ ئه‌زموون و زانست و چاوه‌ڕوانی خواسته‌كانی خۆتان و خه‌ڵكی كوردستان گه‌رموگوڕتر جۆشبده‌ن.

” دەقی پەیامەکە​ خوشك و برایانی به‌ڕێز یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند، پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز، رێی نوێبونه‌وه‌ی گرته‌به‌ر، و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری دا، یه‌كێتیی نیشتمانیی، رۆژی ٧ی ١٢ی ٢٠١٩، چواره‌مین كۆنگره‌ ببه‌ستێت.

بەم بۆنە گرنگه‌وه‌، پیرۆزباییه‌كی گەرم له‌ کەسوکاری شەهیدان، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، كادر و رێكخستن و جەماوەر و رۆڵه‌ تێكۆشه‌ر و سەوزپۆشه‌كانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم.

كه‌ ساڵانێكه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری وا گرنگن و سه‌رئه‌نجام، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌مان راسته‌ڕێكه‌ی هه‌ڵبژارد.

هه‌ڤاڵان، سه‌رخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌، پێویستی به‌ هۆشیاریی ته‌واو هه‌یه‌.

ئێستا كه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م‌ بەردەبازێکی …








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending