English | عربي

دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ چارەسەر دەبێ


دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ چارەسەر دەبێ

2019/09/08 | 10:40

(هەواڵ كوردستان)- پرسی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا چارەسەر دەبێت.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند: كۆتایی مانگی تەمموز وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا سێ لیژنە بۆ دانپێدانانی چەند زانكۆیەكی هەرێمی كوردستان بنێرێت، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە پێشوازییان لەو بڕیارە كرد، بەڵام تا ئێستا لیژنەكان سەردانی زانكۆكانی هەرێمیان نەكردووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو: چەند زانكۆیەكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق هەن كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان دانیان پێدا نەنراوە.

وتیشی: لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی عیراق لەو بارەیەوە قسەی كردووە، بەڵام پێویستە ئەو بابەتە لە نێوان هەردوو وەزارەت بە هەماهەنگی چارەسەر بكرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending