English | عربي

له‌ دهۆك ته‌قه‌ له‌ كه‌سێك كرا و كوژرا


له‌ دهۆك ته‌قه‌ له‌ كه‌سێك كرا و كوژرا

2019/09/08 | 11:00

(هەواڵ كوردستان)-

 

به‌هۆى كێشه‌یه‌كى خێزانییه‌وه‌، كه‌سێك له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى ته‌قه‌ى لێ كرا و كوژرا.

كه‌ناڵى (كوردستان 24) بڵاوى كرده‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى و كه‌سێكى دیكه‌ى به‌هۆى كێشه‌یه‌كى خێزانییه‌وه‌ كوشت، ئێستاش پیاوه‌كه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/9/2019 ته‌قه‌ له‌ براى ئه‌و پیاوه‌ كرا كه‌ ئێستا له‌ زیندان دایه‌، به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه‌ش، كه‌ له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا بوو، گیانى له‌ده‌ست دا.

ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌مڕۆ كوژراوه‌، پیشه‌ى فه‌رمانبه‌ر بوو، له‌ گوندی (بانی)ى سنوورى دهۆك ده‌ژیا، ئه‌مڕۆش له‌ڕێگادا بووه‌ بچێته‌ ده‌وام، له‌ ڕێگاى زاویته‌ى دهۆك كوژرا.

تا ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى دهۆكیش سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending