English | عربي

بەرپرسێكی پارتی: هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بەرەو پێشەوە چوون


بەرپرسێكی پارتی: هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بەرەو پێشەوە چوون

2019/09/08 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)-

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دڵخۆشكەرن و بەرەو پێشەوە چوون.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 8/9/2019، مەریوان جەلال، بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی لقی كەركووكی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەم چەند رۆژەی رابردوودا شاندنی پارتی و یەكێتی لەگەڵ نوێنەرانی عەرەب و توركمان لە شاری بەغدا كۆ بوونەوە، هەڵبەتە دەرەنجامی ئەو كۆبوونەوانە ئەرێنین و هەنگاوی باش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك نراوە و چاوەڕێ ئەوەین كە هەنگاوەكان بە كرداری ئەنجام بدرێن".

 

گوتیشی: "هەرچەندە بەرامبەر بەو هەنگاو و هەوڵانەش، هەوڵ هەیە و دژایەتی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دەكرێت و دەبینین كە دژایەتیی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش دەكرێت و كار لەسەر ئەوە دەكرێت لە پۆستەكەی لای بدەن، ڕەنگە بەشێكیان بەهۆی ئەوەوە بێت كە پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ كورد هەیە، بەڵام وێڕای دۆخی ئێستای عێراق، هەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك دڵخۆشكەرن و بەرەو پێشەوە چوون".

 

لە16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار داگیر كرد و لەو كاتەوە بارودۆخی شارەكە لە هەموو ڕوویەكەوە نائاساییە و دەسەڵاتی سەربازی لە شارەكە حوكم دەكات و ئێستاش هەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە دەنرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending