English | عربي

ئەنجومەنی ناوەندی و مەکتەبی رێکخستن هەماهەنگی نێوانیان بۆ رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ دووپاتدەکەنەوە


ئەنجومەنی ناوەندی و مەکتەبی رێکخستن هەماهەنگی نێوانیان بۆ رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ دووپاتدەکەنەوە

2019/09/08 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)- ئەمرۆ 8/9/2019 هەڤاڵانی سکرتارییەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە وەفدێکی باڵای مەکتەبی رێکخستن بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەرکردایەتی کرد.

سەرەتا هەڤاڵ زوبێر عوسمان بە ناوی هەڤاڵانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە بەخێرهاتنی وەفدی مەکتەبی رێکخستنى کرد، دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا وێرای خۆشحاڵی خۆیان بۆ بڕیاری دیاریکردنی 7/12/2019 رۆژی بەستنی کۆنگرە لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە بە رۆژێکی گرنگ و چارەنوسساز و مێژوویی بۆ یەکێتیی و گەلی کوردستان وەسف کرد.

هەڤاڵ هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەرکردایەتی وێرای بەرزنرخاندنی رۆڵی ئەنجومەنی ناوەندی لە راپەراندنی ئەرکەکانیان، رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆ کەلەلایەن ئەنجومەنی ناوەندییەوە بۆ کۆنگرەی چوارەم ئامادەکردوە بە گرنگ وەسفکرد و وتی: پرۆژەکەی مەکتەبی رێکخستن و هەر پرۆژەیەکیتر هەبێت بۆ دەوڵەمەندکردنی رەشنوسی پرۆژەکەی ئەنجومەنی ناوەندییە و بەپێی پەیڕەو ئەوە دەسەڵاتی ئەنجومەنی ناوەندییە کە پرۆژەی پەیڕەو بۆ کۆنگرە ئامادە بکات.

لەشێکیتری کۆبونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەکەی مەکتەبی رێکخستن ، پاش گفتوگۆکردن بڕیاردرا پرۆژەکە لەلایەن هەڤاڵانی سکرتارییەت و لێپسراوی کۆمسیۆنەکانەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ تێبینی و پێشنیار و راسپاردەکانى لەگەڵ رەشنوسى پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی ناوەندی بکرێتە رەشنوسێکی گشتگیر و لە کۆبونەوەی فراواندا پەسەند بکرێت و ئاراستەی لیژنەی باڵای کۆنگرە بکرێت








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending