English | عربي

هەولێر؛ له‌ به‌رامبه‌ر گرانبونی نرخی عه‌ریزه‌ نوسین گردبونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا


هەولێر؛ له‌ به‌رامبه‌ر گرانبونی نرخی عه‌ریزه‌ نوسین گردبونه‌وه‌ ئه‌نجامدرا

2019/09/08 | 13:35

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزه‌ران و یاساناسان و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌ نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی هاوڵاتیان و عه‌ریزه‌نوسان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی داد له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و داوایان كرد پرسی ئه‌لیكترۆنی كردنی عه‌ریزه‌ نوسین ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت به‌ یاسا رێكبخرێت.زیادكردنی نرخی عه‌ریزه‌ نوسین له‌ دو هەزار و 500 دینار بۆ 15 هەزار دینار دوره‌ له‌ ره‌چاوكردنی باروگوزه‌رانی هاوڵاتیانله‌و گردبونه‌وه‌یه‌ یاداشتێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كرا تیایدا هاتوه‌، زیادكردنی نرخی عه‌ریزه‌ نوسین له‌ دو هەزار و 500 دینار بۆ 15 هەزار دینار دوره‌ له‌ ره‌چاوكردنی باروگوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت هاوڵاتیانی بێ موچه‌ و كرێنشین.گرێبه‌ستی به‌ ئەلیكترۆنیكردنی فه‌رمانگه‌ دادیه‌كان به‌بێ هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی كراوه‌ 

ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبه‌ستی به‌ ئەلیكترۆنیكردنی فه‌رمانگه‌ دادیه‌كان به‌بێ هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی كراوه‌، پێدانی ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌ كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت پاره‌یه‌كی زۆری سه‌ر هاوڵاتیان و حكومه‌ت، له‌كاتێكدا حكومه‌ت ده‌توانێت به‌ پاره‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و كاره‌ بكات و داهاته‌كه‌ش ده‌چێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی.پارێزه‌ران و یاساناسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی داوایان له‌ وه‌زاره‌تی داد كرد، گرێبه‌ستی نێوان وه‌زاره‌تی داد و ئه‌و كۆمپانیایه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌، پرسی به‌ ئه‌لیكترۆنی كردنی فه‌رمانگه‌ دادیه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت تا به‌ یاسا و له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و بابه‌ته‌ رێكبخرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending