English | عربي

پارتی کرێکارانی بریتانیا داوای سەرۆکاتی حکومەتی کاتی دەکات


پارتی کرێکارانی بریتانیا داوای سەرۆکاتی حکومەتی کاتی دەکات

2019/09/08 | 15:40

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان -     سەرۆکی سیاسەتی ئابوری پارتی کرێکاران رایگەیاند " ئەگەر وڵاتەکەیان ناچار بەپێکهێنانی حکوەتی کاتی کرا ئەوا پێویستە سەرۆکی پارتی کرێکاران،  سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە بکات ".پێویستە جێرمی کۆربینی سەرۆکی پارتی کرێکاران،  سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە بکاتبەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەمە جۆن مەکدۆناڵ سەرۆکى سیاسەتی ئابوری پارتی کرێکاران لەمیانەی وتارێکدا بۆ تەلەفزیۆنی بى بى سى بریتانیا رایگەیاند " ئەگەر وڵاتەکەیان ناچار بەپێکهێنانی حکومەتی کاتی کرا ئەوا پێویستە جێرمی کۆربینی سەرۆکی پارتی کرێکاران،  سەرۆکایەتی ئەو حکومەتە بکات".پێویستە هەمورێوشوێنێک بگرینەبەر بۆرێگریکردن لە دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتنمەکدۆناڵ لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەمورێوشوێنێک بگرینەبەر بۆرێگریکردن لە دەرچونی بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن.لەو باوەڕەشدایە، لەماوەی پێشودا هەڵوێستەکانی سەرکردایەتی ئەنجومەنی ئەوروپا ئەوەشیان دوپاتکردوەتەوە، کە دەتوانن لەپرسی برێگزتدا ماوەی زیاتر بۆ بریتانیا درێزبکەنەوە.بەپێی زانیاریەکان، لەئیستادا سیستمی سیاسی وڵاتی بریتانیا لەسەر رێگایەکی داخراودایە، پارتی کرێکاران و پارتەکانی دیکەی وڵاتەکە دەنگ لەدژی هەوڵەکانی بۆریس جۆنسۆن دەدەن بۆپێشخستنی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی، یان ڵێسەندنەوەی مافی دەنگدان لە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا هەتا کاتی جێبەجێکردنی دواخستنی پڕۆژەیاساکە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending