English | عربي

بەوێنە.. گەشتیارێک لە لۆفەکانی بێخاڵ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا


بەوێنە.. گەشتیارێک لە لۆفەکانی بێخاڵ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا

2019/09/08 | 16:25

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ یەکشەممە گەشتیارێکی عەڕەب خەڵکی شاری بەغدا، لە کاتی وێنەگرتندا لە لۆفەکانی هاوینە هەواری بێخاڵ هەڵدێرا و گیانی لەدەست دا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

 

رائید ئاری جیهانگیر، بەرپرسی بنکەی بەرگریی شارستانیی ڕواندز، به (باسنیوز)ی راگەیاند: "کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8/9/2019  گەشتیارێکی عەرەب بەناوی (محەمەد بەندەر جابر) لەدایکبووی ساڵی 1997 قوتابی قۆناغی سێیەمی ناوەندیی خەڵکی شاری بەغدا، لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت هاتبوونە هاوینەهەواری بێخاڵ، لە سنووری رواندز، لەکاتی وێنەگرتندا لە بەرزایی لۆفەکانی بێخاڵ کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە".

 

گوتیشی: "تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران و رواندز، بە هاوکاریی تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس و نەخۆشخانەی رواندز، تەرمەکەیان گواستەوە بۆ پزیشکی دادی سۆران و دوای توێکاری رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending